بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیسان دا بە هێرشە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەم ڕۆژە سەخت و دژوارانەی کە خەڵکی لوبنان بەرەوڕووی بوونەتەوە و بە چەشنێکی بەربڵاو کەوتوونەتە بەر پەلاماری دستدرێژیی دڕندانەی ئیسرائیل بە تەقینەوەی ژمارەیەکی زۆری دەزگاگەلی پێوەندی کەسێنی و هێرش بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی پڕ لە هاووڵاتی و ژن و منداڵ و هەروەها هێرش بۆ سەر دەیان گوند و شارۆچکە لە باشوور و بوقاع، شەهید و برینداربوونی ژمارێکی زۆری هێزەکانی بەرخۆدان و خەڵکی سڤیل و ئاوارەبوونی بە هەزاران کەس لە ماڵ و یانەی خۆیان، مەرجەعی باڵای ئایینی هاوڕیزی خۆی لەگەڵ لوبنانییە خۆشەویستەکان ڕادگەیێنێت و هاودەردی خۆی دەردەبڕێت.
مەرفجەعی باڵای شیعەی عێراق لە درێژەدا جەختی لە زەروورەتی تەرکیزی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە دڕندانە پەیتا پەیتاییە و پاڵپشتی لە گەلی لوبنان کردووە و داوای کردووە کە بۆ کەمکردنەوەی ژان و ڕەنجی لوبنانییەکان و دابین کردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان تێبکۆشن.
Your Comment